
سالار قەشانی، بەمیدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند; كاتێك حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنێك لەگەڵ بەغدا ئەنجام دەدات، ڕۆژێ دواتر بافڵ تاڵەبانی جل و بەرگی حەشدی شەعبی لەبەر دەكات و باوەش بە خەزعەلیدا دەكات و دەڵێت; ” باسمان لە پەیوەندییەكانی هەرێمی و كوردستان و ئەنجامدانی ڕێككەوتن كردەوە.”
ناوبراو دەشڵێت، ئێستا چونكە پڕۆژەی (هەژماری من) سەركەوتوبووە، ڕاوێژكارەكەی بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی دەكات بە خاوەن بیرۆكەی پڕۆژەكە! یەكێتی ئیفلاسی سیاسی هێناوە چاوەڕێی هەنگاوەكانی حكومەتە بۆ ئەوەی دواتر خۆی بكات بە ساحێبی..