رۆژنامەی العربی الجدید: كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی هیچ ئەنجامێكیان نەبووە
بوار، تایبەت
ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشمرایدەكات كە كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی نەبووە و یەكێتی داوای یەكێك لە پۆستەكانی سەرۆكایەتی حكومەت یان هەرێمی كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پارتی ئەو داواكارییەی یەكێتی ڕەتكردووەتەوە، پارتی دەیەوێت دەست بەسەر سەرۆكایەتییەكان بگرێت و دۆخەكە وەك خۆی بمێنێتەوە بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك، هاوكات پارتی پیدانی چەند وەزارەتێكی سیادی بۆ یەكێتی پیشنیاركردووە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە سەرۆكایەتییەكان، بەڵام یەكێتیش ئەوەی رەتیكردووەتەوە.
ئەو ڕۆژنامە عەرەبییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەم نزیكانە كۆبونەوەیەكی گرنگ لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەنجام دەدرێت، پێشبینی دەكرێت رێككەوتنی دواین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان تیادا ئەنجامبدرێت، لەگەڵ چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستەكان لەنێوان هەردوولاد
