نوێترین

recent

04/03/2025

ڕێباز حەملان بەهۆی ناکۆکیی لەگەڵ تەیف سامی دەستی لەکارکێشایەوە.


 





سەرچاوەیەک بەمیدیای فەرمی سەرۆکی حکومەتی ڕاگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان رێباز حەملان،


 بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی، لەسەر مووچەی مانگی دوازدە و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، رێىاز حەملان ماوەی مانگێکە دەوام ناکات.

تەنانەت کێشەکان گەیشتووەتە ئاستێک رۆژێک لەنێو وەزارەتی دارایی و لەبەر چاوی بەڕیوەبەرە گشتیەکان دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە. دواتر کێشەکان گەورەتربوون و رێباز حەملان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، بەڵام کێشەکان چارەسەر نەبوون و گەورەتربوون، رێباز حەملانیش دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش دەکات و ئەو ئێستا چاوەرێی وەڵامی فەرمیە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085