نوێترین

recent

03/03/2025

نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی"هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دیاری نەكراوە.


 


نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی، لەبارەی هەواڵی كۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی رونكردنەوە دەدات و دەڵێت، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوەیەكی لەو شێوەیە دیاری نەكراوە.

ئاوێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لە چەند رۆژی رابردو چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکیان سەبارەت بە کۆبونەوەی نێوان بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە، لێرەوە بەپێویستی دەزانین بەگشت لایەکی رابگەیەنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دورن لەراستییەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوانیان دیارینەکراوە."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085