دواى بڕیارێكى قائیمقامى قه‌زاى خانه‌قین به‌ڕوخاندنى ژماره‌یه‌ك دوكانى زیاده‌ڕه‌و، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى زۆرى حه‌شدى شه‌عبى به‌چه‌كى قورسه‌وه خۆیان گه‌یانده قه‌زاكه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس ئاشكرایده‌كات، "ئه‌و هێزه بۆ ڕێگریى له‌بڕیاره‌كانى قائیمقام گه‌یشتوه‌ته خانه‌قین".
ئه‌و سەرچاوەیە بۆ شارپرێس زانیاریى ئاشكراكرد‌و وتى:"بۆ ڕێگری‌کردن لەبڕیارەکانی قائیمقامی قەزاکە، سەبارەت بەڕوخاندنی چەند دوکانێکی زیادەڕەو، ئه‌و هێزه‌ى حەشدی شەعبی گەیشتونه‌ته قەزاکەو لەئێستاشدا دۆخی قەزای خانەقین نائارامە".
به‌گوێره‌ى زانیاریەکانی شارپرێس، ئەو هێزەی گەیشتونەتە قەزاکە بۆ پشتیوانی لەکەسێکه بەناوی (حازم شەکەرچی)و ڕێگەیان نەداوە کە ئەو دوکانانەی دروستدەکرێن بڕوخێنرێت‌و ڕێگریی لەبڕیارەکانی قائیمقامی قەزاکە دەکەن.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، ئەو دوكانه زیادەڕەوانه‌ى بڕیارە بڕوخێنرێن بریتین لەچەندین دوکان کە وەک ناوچەی پیشەسازیی بڕیارە دروستبکرێت لەقەزاکەدا.
بۆ پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکەو زانیاری وردتر شارپرێس پەیوەندیی بەقائیمقامیەتی قەزای خانەقینەوە کرد سەبارەت بەهاتنی هێزو ڕێگریی لەڕوخانی زیادەڕەوییەکان، جه‌واد فه‌یزوڵڵا قائیمقامی قەزای خانەقین وتى:"ئەمڕۆ چوین بۆ لابردن‌و ڕوخاندنى ئه‌و ژماره دوكانه‌ى به‌زیاده‌ڕه‌و دروستكراون".
قائیمقامى خانه‌قین بۆ شارپرێس ئه‌وه‌شى وت:"ڕۆیشتین لای بدەین کۆمەڵێک ئالیەتى وەک ئۆتۆمبێلى گەورەو شۆفڵ‌و ئەوانەیان لەچواردەوری تەجاوزەکە دانابوو، لەگەڵ چوار پێنج کەسی چەکدار، چەکدارەکان پاسەوانی برای ئەوکەسەن کە ئه‌و دوكانانه‌ى دروستكردوه به‌نایاسایی".
سەبارەت بەهاتنی هێز بۆ ناو خانەقین، قائیمقامى خانه‌قین ڕایگه‌یاند، "وەک هێز نه‌م بیستوه هیچ هێزێك هاتبێته قه‌زاكه‌وه، بەڵام برای ئەوکەسە بەرپرسی لایەنێکی سیاسییەو پاسەوانی هەیە، ئەو چەکدارانە پاسەوانی برای ئەوکەسەبوون، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بینیمان، به‌ڵام چەکدارەکان ناتوانن ڕێگریی بکەن، ئەو ئامێرانەشی دایانناوە بەچواردەوری تەجاوزەکەدا، ئەوە ڕێگربوو".
سەبارەت بەوەی ئایا تەنها ئەو زیادەڕەوییانە هەیە لەخانەقین، وتی، "ئەمە کۆمەڵێک دوکانی بازرگانییەو وەک ناوچەی پیشەسازیی گەورەترین زیادەڕەوییە لەلامان، هێشتا هەیکەلەو بەتەواوی دروستنەکراوە، لیژنەکەمان بڕیاری ڕوخاندنی داوە".
