نوێترین

recent

20/03/2025

یـەکەم سەرکردەی کورد زەنگی کۆتایی دەسەڵاتی ئـ.ەر*دۆغانی لێ دا.


 


ئەدهەم بارزانی: دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغلۆ سەربگرێت کۆتا بزمار لە تابوتی ئازادی و دیموکراسی تورکیا دەدرێت
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان.
وەک ئاشکرایە دوێنێ بەیانی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بەڕێز ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ و زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هەڤاڵانی دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ زیندان.
بێگومان ئەگەر ئەم دەستگیرکردنە سەربگرێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئێستای تورکیا، پێموایە ئەمە دەبێتە لێدانی کۆتا بزمار لە تابوتی ئازادی و دیموکراسی لە تورکیاو ویژدانی تەواوی ئازادیخوازانیش دەهەژێنێت.
هەربۆیە دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ ئیهانە دەکەم و وەک هەوڵێکی ترس لە رکابەربوونی بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات لە تورکیا دەیبینم، وە لەئەگەری ئازاد نەبوونی خۆی و هەڤاڵەکانی لە کەمترین ماوەدا، ئەوا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان زیاتر بەرفراوان دەبن و دۆخی تورکیا دەڕواتە قۆناغێکی نوێوە.
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٠-٣-٢٠٢٥

Picsart-24-02-23-21-31-09-085