نوێترین

recent

02/03/2025

"چیرۆکی پشتی پشتێنەی بۆکسێن" لە کۆبوونەوەی ترەمپ و زێلێنسکی دا.

 



ڕۆژنامەی "زە ​​سەن"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی لە سەردانەکەیدا بۆ کۆشکی سپی، دیارییەکی تایبەتی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردووە، کە پشتێنەی پاڵەوانێتی کێشی قورسی جیهانی بوو کە ئۆلێکساندر ئوسیک پاڵەوانی بۆکسێنی ئۆکرانیا بەدەستی هێنا.


پشتێنەکە کە ئوسیک لە پاڵەوانێتی جیهانی کێشی قورس WBC 2021 لە شەڕەکەیدا بەرامبەر تایسۆن فیوری بەریتانی ساڵی ڕابردوو بەدەستی هێنا، لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێشکەشکرا کە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ بەڕێوەچوو.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، لە دیمەنێکی نائاساییدا، هاوەڵانی زێلێنسکی ئەو پشتێنەیان هەڵگرتبوو کە لەسەر مێزەکە دانرابوو لەکاتی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ترەمپ بە ئامادەبوونی میدیاکان ئەنجامدرا.

دەرکەوتنی پشتێنەکە لەسەر مێزەکە سەرنجی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەنێو شوێنکەوتوانی وەرزشی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، لەکاتێکدا هەندێک سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی و پێیان سەیر بوو بۆچی لەوێیە.

یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئێکس وتی: “هیوادارم ئەمە کۆپییەک بێت”، لە کاتێکدا بەکارهێنەرێکی دیکە پرسیاری کرد، “بۆچی؟”

Picsart-24-02-23-21-31-09-085