فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی فەڕمی لەهەرێم ڕاگەیاند.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم دەڵێت، ڕۆژی چوارشەممە، 5ی ئاداری 2025 بە بۆنەی هەڵگیرسانی ڕاپەرینە مەزنەكەی گەلی كوردستان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
دەشڵێت، ڕۆژی پێنجشەممە، 6ی ئاداری 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.
