نوێترین

recent

19/02/2025

غالب محەمەد" داوای لادانی وەزیری بەرگری عێراق دەکات.

 



یەك قسەم بۆتۆ نیە، وە هەواڵەی خوات ئەکەم کەوات بەسەر ئەم خێزانە هێنا، بەشێوەیەك وێنەیەکی ئەوەنە ناشرینی منت لەمێشكیان نەخشاندووە بەقسەی من ناکەنەوە، زۆر هەوڵم دا زۆر بێتاقەت بووم هیچ شتێك نەما نەیکەم بۆ ئەوەی سیقە بۆ ئەو مناڵانە بگێڕمەوە. بەڵام تۆ وەك دارکون کەرە مێشکیانت شۆردەوە  بەڕاستی تر بڵێم ئیتر من توانام نەما ماندوو بووم نیوە گیان بووم، لەبەر ئەوە ئەم ماوەیە ئیسراحەتم کرد کەقەناعەتم بەخۆم کرد هیچ شتێك لەگەڵ ئیوە سودی نیەو نابیت. چۆن هانی ئارەو ڕژوانت ئەدا پەلاماری من بدەن چۆن  ڕەیان جانتای بۆ ئەپێچامەوە بڕۆمە دەرەوە ئاواش هەمووی  وەك فلیمێك لەپێش چاومایە بۆیە ماندوو بووم لەهەوڵدان توانام نەما،ئەبێت چۆن منتان ئاوا سوك وسەلیم کرد باجەکەشی بەقورسی بدەن،ئێستاش نەیدەن هەرئەبێت ئەوەی بەرامبەر من کردتان بێتەوە ڕێگاتان.تازە ئەو باوکە مرد لەگەڵ هەناسەی مناڵەکانی ئەژیا وئەمرد.بەهیچ شێوەیەك بیر لەمن نەکەنەوە چۆن ئەوم بەدوومناڵەوە بەرەڵا کرد ئاوا ئێوەشم لەڕٶح ودڵ ودەرونم دەرهێنا.ئەم مەحکەمەش هەڵئەگرم بۆ ئەو دنیا تەنها خوا ئەزانێت چیتان بەسەر من هێناو چەند ناڕەحەتتان کردم. بەئاواتی ئەوە بم مناڵێك چاوی بۆ من فرمێسك بگرێت تاهەست بکەم ڕەنجم بەخەسار نەچووە بەلام کەبینیم جوان وساف ولوس منتان کردە دەرەوە  زانیم هەرچیم کردووە بۆ ئێوە هەمووی بەخەسار چووە..خوایە چەند من لێتان ڕازیم خواش ئەوەنە لەتۆو ئارەو حەنەو ڕەیە ڕاززی بێت.، حسبنا اللەونعم الکوکیل

Picsart-24-02-23-21-31-09-085