ڕێناس تۆفیق راوێژکاری مەسرور بارزانی:: سەبارەت بەو رەخنانەی کە لێی دەگیرێت لەسەر وەرگرتنی ٦ ملیۆن و نیو مووچەی مانگانە دەڵێت مانگانە تەنیا ٥٠٠ هەزاری بۆ ماوتەوە چونکە ئەو خەرجی زۆرە.
هەروەها دەڵێت داوای کردوە بیکەن بە ڕاوێژکاری تایبەت و مووچەکەی بکەن بە ١٠ ملیۆن دینار چونکە خەرجی زۆرە هەروەها دوو کەسی بۆ دابمەزرێنن لەگەڵ شۆفێرێک.
رێناس دەڵێت لەبەرامبەر جێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی تەکلیان لێکردوە و داوایان لێکردووە کە بچێتە باخەکانیان.
ڕێناس تۆفیق ناوێکی نەناسراو بوو بە نووسراوێکی نهێنی جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بە بڕی ٦ ملیۆن و ٥٣٢ هەزار دیناری مانگانە دامەزراوە.
ڕێناس لە ڕۆژانی رابردوودا جوتیار عادلی تۆمەتبار کرد هەوڵی داوە دەستدرێژی بکاتە سەری بەلام جوتیار عادل وتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات
                        
