لەسەر بەکارهێنانى سوپا دژى جوتیارانى کورد، سۆران عومەر داواى پرساندنى وەزیرى بەرگریی دەکات
سۆران عومەر ڕایدەگەیەنێت:
ئەو ڕۆژەی کە دەنگمان بەیاسای گێڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانی دا کە ١١ بڕیاری حزبە بەعسی لەناوچوو هەڵدەوەشێنێتەوە، پەرلەمانتارانی سونەی کەرکوک هەڕەشەی خوێنڕشتنیان کرد، هەر بۆیە سوپاش بەکاردەهێنن چونکە وەزیری بەرگری سونەیەو لەخۆیانە، پێویستە هەموو لایەنە کوردیەکان ئەم بابەتە بەجدی وەربگرن و بزانن کە سونە لێناگەڕێ ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت و نایەڵێ ئەو زەویانە بۆ خاوەنەکانی بگەڕێتەوە ئەگەر بەرامبەریان نەوەستینەوە.
پێویستە هەموو پەرلەمانتارانی کورد ئیستجوابی وەزیری بەرگری بکەین لەسەر بەکارهێنانی سوپا لەم بابەتەدا.
