نوێترین

recent

21/02/2025

ڕیفراندۆم موئامەرەیەك بوو بۆ هێنانە دەرەوەەی لەدەستی یەکێتی.

 



وەک چۆن ڕیفراندۆم موئامەرەیەک بوو بۆ هێنانەدەرەوەی کەرکوک لەژێر دەستی یەکێتی، پێدەچێت سەردانی ئەم دواییەی سەرانی پارتی بۆ لای ئەردۆگان و ئیمارات و قەتەر بەبێ ئامادەبوونی هێزەکانی تر، موئامەرەی بەتاڵانبردنی گازی ئەم سنورە بێت. ئەگەر گرێبەستەکە سەریگرت، ئەوا سودمەندی یەکەم تورکیا و پارتی دەبن و هەندێک سەرکردەی ناو یەکێتیش بە پارەیەکی کەم ڕازی دەکرێن.
ئەگەر سەریشی نەگرت و حکومەتی عێراق هێزی نارد بۆ دەستبەسەراگرتنی کێلگە گازیەکانی چەمچەماڵ و قادر کەرەم، ئەوا دیسان هەر پارتی سودمەند دەبێت چونکە خۆی خاوەنی نەوتە و دەوڵەمەندە، لەبەرامبەریشدا دەڤەری سلێمانی و حزبەکانی بە هەژاری دەمێننەوە و ناوچەکەی خۆیان پێنابرێت بەڕێوە؛ سەرەنجام دەبێت ساحەکە بە تەواوی بۆ پارتی چۆڵ بکەن، یان بە لاوازتر و گوێڕایەڵتری پارتی بمێننەوە.
سەرباری کێشە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە کەرکویشەوە بارودۆخی ئابوریان خراپە، ئەگەرچی پارێزگای هەولێر، بەهۆی ئەوەی کە پایتەختە، لە ڕواڵەتدا بارودۆخی باشترە لە پارێزگاکانی تر، بەڵام کەمینەیەکی حزبی لێی سودمەندن، و زۆرینەی خەلکە ڕەسەنەکەی بێبەشن لە خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان.
باشترین چارەسەر لەم قۆناغەدا بۆ پاراستنی کوردستان (بۆ ئەوەی بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی پارتیەوە نەچینە ژێر ڕکێفی دەوڵەتی عێراق و داگیرکەرانی تر)، بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، و کەرکوک)ە؛ خەلکی هەر پارێزگایەک بڕیار لە ئایندەی خۆی بدات و بەرژەوەندیەکانی بپارێزێت. بەم شێوەیە، هیچ حزبێک ناتوانێت لە پێناو بەرژەوەندی خۆی، جارێکی تر کوردستان بخاتەوە ژێر مەترسی داگیرکردن.
ئەمەش دەبێتە بنەمای دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەهێز؛ لە ئایندەدا هەرێمەکان دەتوانن لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدرالی و دیموکراسیدا یەکبگرنەوە و هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێن.
بەیار عومەر
Picsart-24-02-23-21-31-09-085