به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ماوەی ئەمجامدانی گرێبەست تاکو رۆژی سێشەممەی ئەم مانگە درێژكرایەوە، دەشڵێت، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمره‌ی هه‌رێم، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی بەشێک لە خاوەن کۆمپانیاکان لە سعودیە بوون ماوەی ئەمجامدانی گرێبەست تاوەکو رۆژی سێشەممە بەرواری ٢٥ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دووبارە ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ن كه ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی ٢٠٢٥ ده‌رچووه به زوترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمره‌ی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی واژۆكردنی گرێبه‌ست.
هاوکات، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت و ئەگەر هەر خاوەن کۆمپانیایەک ئامادەنەبوو دەتوانێت بریکارەکەی یان پارێزەرەکەی خۆی بنێرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عەمره‌یان نه‌كردووه پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دولار له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن وه‌كو بارمته.
