بەغدا لێکۆڵینەوە لە دەروازە نافەرمیەکانی هەرێم بکات
هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق:
ئەنجومەنی وەزیران بەڵگەنامەیەکی ئاراستەی لیژنەی دەستپاکی کردووە، کە ئاماژە بە بوونی زیاتر لە 20 دەروازەی نافەرمی دەكات لە هەرێمی کوردستان، کە بۆ بەقاچاغبردنی نەوت و جگەرە و مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێن.
دۆسیەی دەروازە نافەرمیەکان ئاراستەی داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کراوە، بۆ ئەوەی رێکاری فەرمی و یاسایی بگرنەبەر.
هەرێم پابەند نییە بە یاساکانی باج و گومرگەوە، بەو پێیەی هەرێم زیاتر لە چوار تریلیۆن و 500 ملیار دینار قەرزارە، تا ئێستا بۆ حکومەتی ناوەندی نەناردووەو، کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنەکان روون و ئاشکرایە، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە.
