نوێترین

recent

24/02/2025

ئاسایشی سۆران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە




بەشی ناوشاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران (٥) تۆمەتبار  دەستگیر دەکات.

لەسەر چەند سکاڵایەکی هاووڵاتیان و دوای بەدواداچوون و چاودێری و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن بەرێز دادوەری لێکۆلینەوەی سۆران،

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ـ بەشی ناوشار  توانیان (٥) پێنج تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەڵساون بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی جیاجیا بەم شێوەی خوارەوە:

١- دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بەناوی(ش،ر،ص) دانیشتووی سۆران لەڕێکەوتی ٢٦/١/٢٠٢٥، بەپێی ماددەی(٤٣٢/ی س)، هەڵساوە بە هەڕەشە لە ئافرەتێک کە بە بەردەوامی قسەی لەگەل بکات وپارەیەکی زۆری پێبدات، ئەگینا وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو بکاتەوە هەروەها هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە، بۆیە برا و باوکی کچە بڕە پارەیەکی زۆریان داوە بەتۆمەتبار.

٢- دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بەناوی(م،ح،س)، دانیشتووی قەزای ئاکرێ  لەرێکەوتی ١٢/٢/٢٠٢٥، بە پێی ماددەی (٢)ی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی  و هەڕەشەی کوشتن لە ئافرەتێک و ڕفاندنی مناڵەکانی.

٣ـ دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بەناوی (م،ش،م) دانیشتووی سۆران لە رێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٥،  کە پەیوەندی خۆشەویستی دروست کردووە لەگەل ئافرەت وکچەکان و تۆمار کردنی ڤیدیۆ و وێنە و دواتر لەڕێگەی دوو ئەکاونتی تیکتۆک بەناوەکانی (Hasan janaza) و (Govand .cts01) هەڕەشەی لە کچ و ئافرەتەکان کردووە ئەگەر لە ڕێگەی fast pay پارەی بۆ نەنێرن وێنەو ڤیدیۆکانیان بلاو دەکاتەوە.

٤-دەستگیر کردنی دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ن،ص،ا) و (م،رع)  دانیشتووی سۆران، لەرێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢٥، کە هەڵساون بە ئەنجامدانی کاری نوشتە و سیحر و جادوو بۆ ئافرەتان وهەرزەکاران لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی زور.

 پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ تۆمەتبارانەی سەرەوە کراوەتەوە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران

٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥

Picsart-24-02-23-21-31-09-085