نوێترین

recent

21/02/2025

محەمەد ئەمین" یەکێتیم ولەڕێبازی مام لام نەداوە.




 

محەمەد ئەمین، پەیوەندی بە پارتییەوە کردووە؟


محەمەد ئەمین، ئەو جوتیارەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەربازێکی عێراق ملپێچەکەی ملی ڕاکێشاو بەهۆیەوە خەریکبوو بخنکێیت، ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٠ی شوبات، لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک- گەرمیانی پارتییەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا. بەو هۆیەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ناوبراو پەیوەندی بە پارتییەوە کردووە.
محەمەد ئەمین لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە دەوترێت دەست بەرداری حیزبەکەی بووەو پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە ڕایدەگەیەنێت «من هەر یەکێتیم و لە رێبازەکەی مام لام نەداوە».
محەمەد ئەمین، ڕونکردنەوەی زیاتری داوەو دەڵێت «لەسەر راسپاردەی لێپرسراوی مەڵبەدی ١٧ی رۆژئاوای یەکێتی .
چووم تا لایەنێکی تر خەڵاتم بکات»
سەرچاوە بوار میدیا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085