هه‌رچه‌نده ئه‌م باسه له چاپی یه‌كه‌مدا نه‌نوسرابوو، چونكه وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی بابه‌ته‌كه‌م به‌دوورگرتبوو له بیروبۆچوونی خۆم، به‌ڵام خۆشه‌ویستانم پێیان باشبوو بیخه‌مه‌ڕوو
ئه‌وه‌ی كه ڕۆژئاوایه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ووشه‌ی ئه‌مریكا به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر خاكه‌كه چه‌سپاوه: گوایه ئه‌مریكا ناونراوه به‌ناوی ئەمێریگۆ ڤێسپوچی (Amerigo Vespucci) له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڕانی له‌خاكی (ئه‌مریكا) كردووه.! به‌ڵام كه دواتر ده‌زانرێت ئه‌و نه‌بووه ناوه‌كه‌ی ڕه‌شده‌كرێته‌وه له چاپه‌كانی داهاتووی كتێبه‌كه‌ی مارتن واڵدسمله‌ر (Martin Waldseemüller) به‌ڵام دره‌نگه بۆ ئه‌م بابه‌ته چونكه ناوه‌كه له‌ته‌واوی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه.! كه‌واته ڕۆژئاوایه‌كان ده‌ڵێن ناوی ئەمێریگۆ به سووتفه‌و به‌هه‌ڵه‌بووه، ئه‌وان (ڕۆژئاوایه‌كان) وائه‌ڵێن... به‌ڵام
بابه‌ته‌كه بۆ من وه‌ك نوسه‌ر و ڵێكۆڵه‌ر و ده‌رهێنه‌ر( كه له‌هه‌رسێ لاوه سه‌رنج ئه‌ده‌م) ئه‌و په‌ڕی گوماناویه
پ: له‌به‌رئه‌وه‌ی له زمان و فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی تۆ وه‌ك شه‌خس مامه‌ڵه‌ت ڵه‌گه‌ڵ ناكرێت به‌ڵكو وه‌ك بنه‌ماڵه و له‌قه‌ب Surname- Family name)) (الاسم العائله) حیسابت له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت، له ڕۆژئاوا گه‌ر تۆ داهێنێك بكه‌یت، ناوی بنه‌ماڵه‌ی تۆ ئه‌خه‌نه سه‌ر داهێنانه‌كه نه‌ك ناوی شه‌خسی تۆ، بۆ نمونه (Hoover Company) كۆمپانیای و به‌رهه‌می هوڤه‌ر، شه‌خسێك دایناوه ناوی ولیام هێنریه (William Henry) كۆمپانیاكه به‌ناو ئه‌وه‌وه نه‌كراوه به‌ڵكو به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه كه بنه‌ماڵه‌ی هوڤه‌ره (Hoover).هتد... پرسیاره‌كه‌ی من لێره ئه‌وه‌یه بۆ خاكی (ئه‌مریكا) به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی ئەمێریگۆ(Amerigo ) نه‌بوو كه ڤێسپوچی Vespucci)) یه؟؟؟ بۆ به كیشوه‌ری ئه‌مریكا نه‌وتراوه (كیشوه‌ری ڤێسپوچی)؟؟؟ بۆ ناونراوه كیشوه‌ری ئه‌مریكا؟؟؟
ژ: بۆچی ووشه‌ی ئەمێریگۆ وه‌كوخۆی نه‌نوسراوه بۆ خاكه‌كه؟ بۆچی گۆڕانكارییان به‌سه‌ر ووشه‌كه هێناوه كردویانه‌ته به ئه‌مه‌ریكا؟ له‌كاتێكدا ووشه‌كه بێ كێشه‌یه و ووشه‌یه‌كی ئیتاڵیه و هه‌موو پیته‌كانیشی له زمانی ئینگلیزی به‌رده‌ستن، ئه‌گه‌ر ئینگلیزی پیتی (گـ) نه‌بووایه كردبای به (كـ) تا ڕاده‌یه‌ك ڕێگه‌ی تێئه‌چوو، وه‌ك چۆن عه‌ره‌بی (گ) نییه ئه‌یكاته (غ) به‌ڵام تۆ له زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌موو پیته‌كانی ئەمێریگۆ هه‌یه و هیچ به‌هانه‌یه‌كت نییه‌و گۆڕانكاریت به‌سه‌رهێناوه، له‌پای چی؟؟؟
چ: با ئه‌و به‌هانه‌یه‌شیان لێببڕین كه ده‌ڵێن: ووشه‌ی ئه‌مریكۆ ئیتاڵیه كه بۆته ئینگلیزی بۆته ئه‌مریكا. ئه‌ی كه‌وایه له‌به‌رچی ده‌یان ویلایه‌ت هه‌یه له ئه‌مریكا ئیتاڵین و هیچ گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا ناوه‌كانیان نه‌هاتووه بێ عه‌یب و كێشه‌ن وه‌ك ویلایه‌تی (Genoa, Nevada; Palermo, Dakota; Milan, Ohio; Florence; Rome, Georgia; Naples, Florida Verona, Jersey.) (جێنەوا، نیڤادا؛ پالێرمۆ، داکۆتای باکوور؛ میلانۆ، ئۆهایۆ؛ فلۆرانس؛ ڕۆما، جۆرجیا؛ ناپۆلی، فلۆریدا، ڤێرۆنا و ویلایەتی نیوجرسی.)
ڕ: كتێبه‌كه‌ی مارتن واڵدسمله‌ر (Martin Waldseemüller) له ساڵی 1507 نوسراوه كه خۆشی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانی بووه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن به‌وخێرایه كتێبه‌كه‌ی له ئه‌وروپا بڵاوبویه‌وه كه ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره‌كانی گواستنه‌وه به‌مشێوه‌یه نه‌بووه، وه ئه‌مریكا هێشتا ئاشنای زمانه ئه‌ورپیه‌كان نه‌بووبوو؟؟ چۆن به‌و زمانه ئه‌م زانیاره ئه‌وه‌نده خێرا گه‌یشت و كۆتای به ناوێكی ساده هات كه بچه‌سپێت به‌سه‌ر كیشوه‌رێكی زه‌به‌لاحی وه‌كو ئه‌مریكا؟ به‌ڕاستی سه‌یره.!؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم ناچێته عه‌قڵه‌وه ناوێك بۆ ئه‌مریكا دانرابێت سووتفه بووبێت؟
ئایا ووشه‌ی ئه‌مریكا ووشه‌یه‌كی كوردیه؟
خۆشه‌ویستانی من دڵنیابن.! هه‌میشه شتێك هه‌یه ئه‌وان لێمانی ده‌شارنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ڵگه و سه‌رچاوانێك بدۆزنه‌وه تا خۆیان پێ قوتار بكه‌ن و به شتێكی مه‌زنیش نیشانی ئێمه‌ی بده‌ن.! و بڵین به‌ڵێ ئێمه بێ كه‌موكوڕین و له‌ئێوه باڵاترین... به‌ڵا له قسه‌كانی سه‌روه‌ت بینی چه‌نده خۆیان لاداوه له‌م بابه‌ته و چه‌نده كه‌موكوڕن
ئه‌وه‌ی ئه‌وترێت له‌سه‌ر ووشه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ڕۆژئاوایه‌كانه‌وه هه‌رئه‌وه‌نده‌یه... به‌ڵام ئایا ڕای ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م ووشه‌یه چییه؟؟؟
ئێمه بۆ ئه‌و قسانه هیچ سه‌رچاوه‌كی ئه‌كادیمیان لانیه و ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانییه بۆیه‌ش پێمباش نه‌بوو له چاپی یه‌كه‌م هه‌بێت، چونكه شاره‌زای كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆمم، كه به‌داخه‌وه به‌سووك سه‌یری شته‌كان ده‌كات.!
مامی خۆم (كه‌ریم خان گونده‌ژۆری) كه ته‌مه‌نێكی زۆری هه‌یه و هه‌روه‌ها بلیمه‌ته له زمانی (كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی) پێی ووتم: برازای شیرینم، ووشه‌ی ئه‌مریكا له ووشه‌ی (ئه‌مه ڕێگا)ی شێوه‌زاری سۆرانیه‌وه هاتووه و ووتی ئه‌و كورده‌ی ئه‌مریكای دۆزیه‌وه درێژی و دووری ئه‌نده‌لوس بۆ ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكرد كه ڕێگاكه‌ی دۆزیه‌وه و نه‌خشه‌ی بۆ كێشا‌و ووتی (ئه‌مه‌ڕێگا) واته ئه‌م ڕێگایه ئه‌چێت بۆ (ئه‌مریكا-جیهانی نوێ) چونكه من له‌سه‌ره‌تادا ووتم: له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ی ڕه‌ئیس پیری ئه‌وترێت كه ئه‌مه كوردی كلاسیك یان كوردی لوڕ بێت. ئه‌و كاتیش زمانی عه‌ره‌بی كه زمانی ڕسمی ده‌وڵه‌ت بوو، پیتی (گ) یان نه‌بوو وه پیتی (ڕ) قه‌ڵه‌و یشان نه‌بوو بۆیه كردیانه (امَ ریكا) له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن بۆته (امریكا). كه‌واته ووشه‌ی ئه‌مریكا ووشه‌یه‌كی كوردیه كه پێشتر ئه‌مه‌ڕێگابووه.!
مرۆڤ ئازاده و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیه‌تی وه سه‌رپشكه له‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌م بابه‌ته ئه‌كات یاخوود نا.!
به‌ڵام یه‌ك: بۆ من زۆر له‌وه ڕاستره كه ئه‌مریگۆ كرابێته ئه‌مریكاو چیڕۆكه‌كه‌ی له هیچ لایه‌كه‌وه ناگاته‌وه به‌یه‌ك؟
دوو: ڕه‌ئیس پیری جه‌نه‌ڕاڵیكی ناسراو و قسه‌ڕۆویشتوو بووه ڕه‌ئیسی هه‌موو كه‌شتییه‌كانی عوسمانی بووه كه له‌سه‌رده‌می ئه‌و به دەریای ناوەڕاست ده‌گۆترا دەریاچەی عوسمانی. كاریگه‌رێكی قوڵیان له‌سه‌ر ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی هه‌بوو، بۆیه زۆر ئاسایه ڕێگاكه‌ی دۆزیته‌وه و نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه و به‌مشێوه‌یه تۆماركردبێت و ووشه‌كه‌شی بڵاوكردبێته‌وه به ئه‌مه‌ڕێگا
سێ: ئه‌وه‌یه‌ی جێگای سه‌رنجه كه مام كه‌ریمخان ووتی هه‌مان شته كه زانایان ئه‌یڵێن: ده‌ڵێن ڕه‌ئیس پیری به‌ڕاستی یه‌كه‌م كه‌س بووه كه دووری نێوان ئه‌فریقا و ئه‌مریكای ده‌ستنیشان كردووه واته ده‌ستنیشانی ده‌ریالوشی تاریكی كردووه.! كه درێژیه‌كه‌ی چه‌نده و ڕێگاكه‌ی چۆنه؟ به كام ڕێگادا ئه‌چیت.!
لە کتێبی: ڕەئیس پیری ئەم کوردەی ئەمریکای دۆزیەوە
شۆڕشێکی نەرمە کە کار لەسەر بەرزکردنەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری دەکات
ڕەئیس پیری یەکەم کەس بوو کە نەخشەی ئەمریکای کێشاو
دووری نێوان ئیسپانا و ئەمریکای دەستنیشان کرد لە دەریالوشی تاریک.
مرۆڤ ئازاده و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیه‌تی وه سه‌رپشكه له‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌م بابه‌ته ئه‌كات یاخوود نا.!
بەڵام ئێمە بۆ ئەم بابەتە بەلامانەوە نامۆیە
خەتای خۆمانە یان هەستی نەتەوەیمان؟

