
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له رێگه‌ى ئه‌و سكاڵا‌و داوایانه‌ى له‌سه‌ر شاسوار عەبدولواحید هه‌بوون ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سەرجەم موڵکه جوڵاوو نەجووڵاوه‌كانى سه‌رۆكى نه‌وى نوێ، به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ئاژانسی ووڵات كه‌وتووه، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به فه‌رمى له رێگه‌ى دادگاوه به پێى ئه‌و سكاڵا كۆنانه‌ى له‌سه‌ر شاسوار عەبدولواحید هه‌بوو به فه‌رمى ده‌ستى به‌سه‌ر ته‌واوى موڵكى جولاو نه‌جولاوه‌كان ( الأموال المنقوله وغیر المنقوله) سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ داگرت كه له به‌رامبه‌ر زیاتر له 80 ملیار دیناره، به پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگا هه‌رچى پارەی جوڵاوى شاسوار عەبدولواحیدە لەو پارەیەی کە بە شێوەیەکی گشتی بە پارەی کاش مامەڵەی پێوەدەكات، وەک دراو و زەمانەت و بۆند و بۆندە داراییەکان لە بانکەکاندا له‌گه‌ڵ زێڕ و پارەی نەجووڵاوى ناوبراو کە لە ئێستادا ناوبراو بازرگانی پێوە نەکردووە، وەک: خانووبەرە، بینا، زەوییە نیشتەجێبوونه‌كان ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گیرێت، به‌پێى زانیارییه‌كانى مەلیک، هۆكارى جولاندنى ئه‌و دۆسییه له‌و کاته‌دا له لایه‌ن یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان په‌یوه‌ندى جوله و هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى شاسوار عەبدولواحید و چوونى بۆ وڵاتى توركیاوه هه‌یه. به‌پێى زانیارییه‌كانى مەلیک، له به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌ر شاسوار عەبدولواحید، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ناوبراو له دواى دانیشتنى رۆژى چوارشه‌ممه، 22ى 1ى 2025 به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان كه فراكسیۆنه‌كه‌یه‌تى دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه راده‌ستى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانى ده‌كات.
AJANSE WLLAT تایبەت بە