نوێترین

recent

20/01/2025

کورتەی چاوپێکەوتنەکەی مەزڵوم عەبدی"لەکەناڵی العربیة.

                                  



وتەکانی جەنەڕاڵ "مەزلوم عەبدی" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "العربیە":

  لێدوانەکانی ئەحمەد الشراع ئەرێنین

 توانای خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گەورەی تورکیای هەیە.

  لەگەڵ کاک مەسعوود بارزانی باسم لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا کرد

  هەڵوێستی ئێمە لەسەر ئیدارەی نوێی سوریا بە کردارەکانی دیاری دەبێت نەک قسەکانی.

  ئێران ئاستەنگ بووە لەبەردەم چارەسەرکردنی پرسی کورد.

   هێرشمان بۆ سەر تورکیە ئەنجام نەدا.

  تورکیا تەماحی ڕوونی لە سوریا هەیە و هەوڵ دەدات لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا فراوانتر بێت.

  سوورییەکان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بەڵام لە ناوچەکانی ئێمە ئاوارەبوون لە شارەکانیان.

 ئەو ناوچانەی کە تورکیە کردوویانە ئامانج، مەترسی ئاوارەبوونی دانیشتووانیان لەسەرە.

  کۆبانی ئامانجی سەرەکی تورکیایە.

  ئێمە دەمانەوێت تێکەڵ بە سوپای سوریا بکەین نەک چەکەکانمان تەسلیم بکەین.

  ئێمە دەمانەوێت بەشداری سوپای داهاتووی سوریا بکەین نەک هێزەکانمان هەڵبوەشێنینەوە.

 هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێتە سەرمایەیەکی گرنگ بۆ سوپای نوێی سوریا.

 هێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەزموونیان هەیە.

  بانگهێشت نەکراین بۆ دیدار لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرا و کوتلە سەربازییەکان.

  ئێمە لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرا پەیوەندی دەکەین و لیژنەیەکی سەربازی بۆ یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە وەزارەتی بەرگری سوریا پێکدێت.

  پێشنیارمان کرد لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هێزە سەربازییەکان و تێکەڵکردنیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری پێکبهێنرێت.

  دەرئەنجامی کۆبوونەوەی ئەلجولانی لەگەڵ فراکسیۆنەکان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە چونکە ئێمە بەشێک نەبووین لێی.

 گەلی کورد لە سوریا لە مافەکانی زەوت دەکرێت، بەشێکی زۆریشیان لە ڕەگەزنامەی سوریا بێبەش دەکرێن.  لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا پڕۆژەی ڕژێم بۆ سەرکوتکردنی کورد هەبوو.

 پێویستە مافی کورد لە دەستووری سوریادا پارێزراو بێت.

  بە پێشنیاری گۆڕینی ناوی کۆماری عەرەبی سوریا بۆ کۆماری سوریا ڕازیین.

  نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەند و چەکدارمان هەیە.

  بە دوای دووبارەکردنەوەی ئەزمونی هەرێمی کوردستانی عێراقدا نین.

 ئەحمەد الشراع بە کوردی قسەی لەگەڵ کردم، لە کاتێکدا بەشار ئەسەد دەیان ساڵە حوکمڕانی سوریای کردووە بەبێ ئەوەی یەک وشە بە کوردی بڵێت.

   بوونی ئەمریکا فاکتەری ئاسانکارییە بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکان لە سوریا، ئێمەش پشتیوانی بەردەوامی بوونی ئەمریکا دەکەین.

  هەڵوێستی ئیدارەی پێشووی ترامپ ئەرێنی بوو، داوامان لێکرد سزا بەسەر تورکیەدا بسەپێنێت.

  ئەمریکییەکان توانیان بە تورکیە قەیرانەکە چارەسەر بکەن.

  هەموو لایەنە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانمان لەگەڵ فەرماندەی ئەمریکی کوریلا تاوتوێ کرد.

 بوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگتر بووە، ئەمریکاش پشتیوانی لە دیالۆگەکەمان لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرا دەکات.

 هێزەکانی سوریای دیموکرات سەری ڕمزی شەڕی داعش بوون.

  ئەمریکا لە قۆناخی داهاتوودا گرنگی بە سووریا زیاتر دەکات.

 پێشبینی دەکەین ترامپ ئاشتی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بهێنێتە ئاراوە.

 نێوەندگیری ئەمریکا بەردەوامە، و توانای چارەسەرکردنی قەیرانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریامان هەیە.

 ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشێلکارییەکانی تورکیایان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڵگە کرد، ئەمەش هەنگاوی یەکەمە بۆ شەرمەزارکردنیان لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا.  بەڵگەی زۆرەملێمان هەیە.

  تورکیە بە فەرمی ڕایگەیاند کە هەموو ژێرخانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج.

 بەشار ئەسەد سەرسەخت بوو و پێداگری لەسەر چارەسەری سەربازی دەکرد.

  کاتی ئەوە هاتووە ئەردۆغان دەستبەرداری سیاسەتی توندوتیژی بێت و ڕوو لە عەقڵ و ئاشتی بکات.

  ڕێبەر ئۆجالان دەستی بۆ ئاشتی درێژ کرد، ئەردۆغانیش دەبێت ئەم دەرفەتە مێژووییە بقۆزێتەوە.

  لە ڕۆژانی داهاتوودا دیدارێکی نوێ لەگەڵ ئەحمەد الشراع دەبێتکۆبانی ئامانجی سەرەکی تورکیایە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085