نوێترین

recent

27/12/2024

نەوشیروان مستەفا لە دامەزراندنی یەکێتی لە دیمەشق بەشدار نەبووە.




د. فوئاد مەعسوم:
نەوشیروان مستەفا لە دامەزراندنی یەکێتی لە دیمەشق بەشدار نەبووە

فوئاد مەعسوم، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، بیرەوەرییەکانی خۆی بڵاو کردەوە کە پێکهاتووە لە دوو بەرگ و لە باسی دامەزراندنی یەکێتی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.
فوئاد مەعسووم ئاشکرای کردووە دامەزرێنەرانی یەکێتی لە دیمەشق چوار کەس بوون نەک حەوت کەس و لە کۆبونەوەی دامەزراندنی یەکێتی و نوسینی بەیاننامەی دامەزراندن لە چایخانەی تولەتتولەی گەڕەکی ئەبو ڕمانەی دیمەشق مام جەلال و فوئاد مەعسوم و عادل موراد و عەبدولڕەزاق فەیلی ئامادەبوون.
فوئاد مەعسوم دەڵێت لە کۆبونەوەی دامەزراندن لە ۲۲ی ٥ی ساڵی ۱۹۷٥ی دیمەشق کە یەکێتی تێدا دامەزراوە هەریەک لە نەوشیروان مستەفا و عومەر شێخ موس و کەمال فوئاد ئامادە نەبوون و ئەوکات لە سوریا نەبوون و دوای ناوی ئەوان وەک دامەزرێنەری یەکێتی زیاد کراوە.
سەبارەت بەقۆناغەکانی ژیانی سیاسی یەکێتی فوئاد مەعسوم نهێنی لەسەر دانوستان لەگەڵ ڕژێمی سەدام حسێن لە ساڵی ۱۹٨٤ ئاشکرا دەکات و دەڵێت زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی بەمام جەلالیشەوە بڕوای بەڕێکەوتن لەگەڵ بەعس نەبووە تەنها نەوشیروان مستەفا و فەرەیدون عەبدولقادر و مولازم عومەر لەگەڵ ڕێککەوتن بوون لەگەڵ سەدام.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085