نوێترین

recent

13/12/2024

پەیاامێكی بەپەلە لە مەزڵوم عەبدی"وە لەبارەی دۆخی رەققەوە.


 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی رووداوە نەخوازراوەکانی رەققە دەکەن و گوتیشی، ئاسایش و سەقامگیریی رەققە لەپێشینەی کارەکانیانە.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکیدا بۆ خەڵکی رەققە، کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، رایگەیاند، پابەندن بە چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە، رێگ.ە بە هیچ لایەنێک نادەن دەسەڵاتەکانی بە رێگەیەکی نادادپەروەرانە بەکاربهێنێت.

مەزڵوم عەبدی، گوتیشی، خەڵکی رەققە شایستەی ژیانێکی ئارامن، پاش رووخانی رژێمی تاوانباریش رێگە لەبەردەمیان کراوەیە بۆ ئەوەی کێشەکانیان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن

Picsart-24-02-23-21-31-09-085