نوێترین

recent

14/12/2024

نهێنی پشت ڕوداو و گۆرانکارییەکان .



ە(د ا ع ش وە تا بەرەی نوسرەو و تحریشام )ل

ووتار- ڪاروان نازم

- گروپە چەکدارەکان لە کوێ چۆن دروست بوون:

بێ وردەڪاری زۆر و ناوەڕۆک-١٢-ساڵ لەمەو بەر ڪاتێك لەسەر سنوری بەشێك لە ووڵاتانی ناوچەڪە ئاڵا ڕەشەڪان پەیدا بوون وەك دەوڵەتی ئیسلامی ( د ا ع ش )خۆیان ناساند جموجۆلی تیرۆرستیان دەست پێ ڪرد دەیان شار و سەدان شارۆچڪەو هەزاران گوندیان ڪۆنتڕۆڵ ڪرد لە هەردوو بەری عێراق و سوریا و ڕووی چەك و شەریان کردە گەلی کوردیش ، هەرچەندە لە مانگی ١٢ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق سەرکەوتنی بەسەر تیرۆرستانی داعش ڕاگەیاند بەڵام لێرەو لەوێ جموجۆڵیان هەرماوە

- لە سوریا ئەسەد چۆن کەوت لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە:

ئەو تەحریرشامەی ( ئەسەدی) ڕوخاند ڪە جۆڵانێ سەرڪردایەتی دەڪات پێشتر قائیدە بوون دواتریش ناوەڪەیان گۆرا بۆ بەرەی نوسرە و بەردەوام بوون لە ڪردەوە تیرۆرستییەڪان، تەواوی جیهان هاوڕا بوون کە د ا ع ش و هەم بەرەی نوسرە لە لستی ڕەشی تیرۆرن

-ڕوونتر گرپەکان لە لایەن ووڵاتانی نێودەوڵەتیەوە:

دوای ئەو ١٢ساڵە ئەوەی بەنهێنی وڵاتانی زلهێز و دەورو بەری سوریا و عێراق پشتیوانی ناڕاستەوخۆیان دەڪرد ئێستا بەئاشکرا ڕێگەیان بۆ خۆش دەڪرێت پایتەختی شام ڪۆنتڕۆڵ بڪەن و لەسەر ئاستی باڵا سەردانی محمد جۆڵانێ و تاقم و دەستەکەی دەکەن و ئامادەیی دانوستانیشن تەنانەت ئالاکەشیان بەڕەسمی لە زۆربەی سەفارەتی وڵاتانی جیهان هەڵبکەن

- مەترسیەکان لەسەر عێراق:

دوای سوریا، ئەمەریکا پێنجەم و دواین نامەی خۆی ئاراستەی سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق کرد ڪە بەهەر جۆرێک بێت دەبێ حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە و کۆتاییان پێ بهێندرێت ، بەهۆڪاری ئەوەی ئاگری شەر دەگوازرێتەوە بۆ عێراقیش و ئەوڪاتە ڪار لەڪار دەترازێت

پەیامەکەی ئەمەریکا ڕونە هاوشێوەی سوریا عێراقیش توشی فیتنەی تائیفی و شەری تیرۆر دەبێتەوە و بە ئاشڪرا پشتیوانی لە هەر هێزێک دەڪەن کە لە داهاتوودا ڕوو لە عێراق بڪات و لە پایتەختەوە پەیامی سەرکەوتن ڕابگەێندرێت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085