نوێترین

recent

11/12/2024

تەلەفزیونی گەلی کوردستان :کەناڵی ئاڤا شەکری شكاند.

 


کەناڵی ئاڤا شەکری شكاند
ئاڤا میدیای سەربە پاراستنی پارتی هەموو ئاکار و رەوشتێکی میدیایی بەزاندووە و رۆژانە لەرێیی کەسێکی قەڵەم فرۆشی بێویژدانەوە، کومەڵێک تۆمەت و تەشهیر و چەواشەکاری دەخاتە پاڵ یەکێتی و شاری سلێمانی و هەر کە لەشاشەی ئەو کەناڵە دەرەکەوێت لە تاوانبارێک دەچێت نەک بێژەری هەواڵ .
گوشارێکی زۆر لەخۆی دەکات تابتوانێت درۆکانی خۆی بهۆنێتەوە، لەتازەترین چەواشەکاریدا ، وەک هەمیشە ئەو قەڵەم فرۆشە وەکو چۆن قەلەرەشێک چاوەکانی خۆی زەق دەکات بۆ دزیکردنێک، ئەمیش هاوشێوەی ئەو قەلە رەشەچاوەکانی زەق دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی چەواشەکارانە، لەتازەترین هەواڵی چەواشەکارانەدا رایگەیاند گوایە برایەکی بەشار ئەسەد هاتبێتە شاری سلێمانی!! ، هەرچەندە هەر زوو ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند کە هەواڵە چەواشەکارییەکی ئاڤا دوورە لەراستییەوە، بەڵام ئێمەش وەکو گەلی کوردستان بەقەڵەم فرۆشەکانی ئاڤا دەڵێین شەکرتان شکاند . ئێوە شەرم لەخۆتان ناکەن بەو هاتوو هاوارەوە باس لە ئاوارەبوونی ٢٥٠ هەزار هاوڵاتی کوردی رۆژئاوا دەکەن و دڵتان بەئاوارەبوونی خەڵکی رۆژئاوا خۆشبێت؟ ئێوە ئەگەر بچووکترین هەستی نەتەوایەتیتان هەبێت دڵتان بەشەهیدبوونی هاوڵاتیانی کورد و دۆخی منبج خۆش نابێت . ئێوە ناتوانن بەم چەواشەکارییانە راستییەکان لەخەڵکی کوردستان بشارنەوە. ئەوە ئێمە نین بەڵکو بەرپرسەکانی حزبی بەعس و خودی کاکەمین نەجاری سەرکردەی پارتین دەڵێن بەرپرسە باڵاکانی رژێمی دیکتاتۆری لەهەولێرن . تازەترین لێدوانی زاوایەکی سەدام حسێن بوو کە دەڵێت سەردانی مەسرور بارزانی کردووە لەهەولێر.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085