بە پاڵپشتی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا بۆ چەکدارانی تەحریر شام، هێزەکانی هەسەدە لە شارى دیرەزۆر کشانەوە هەروەها لە سنووری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپەکانی تەحریر شام دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکان لەکاتی ئێستادا، گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەوڵدەدەن لە پردی قەرەقۆزاخ بپەڕنەوە ناو شاری کۆبانێ، بەڵام هەسەدە رێگرییان لێدەکات و ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامی هەیە.
