سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت" پێویسته به‌رپرسان له هه‌رێم پێداچونه‌وه به خۆیان و شكستی حوكمڕانییاندا بكه‌ن، پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم فریای خۆیان بكه‌ون".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له به‌رنامه‌یەكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند "پیرۆزبایی له گه‌لانی سوریا ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم ببێته وڵاتێك هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان تێیدا برایانه بژین، به‌شار ئه‌سه‌د فریا نه‌كه‌وت براكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، ئه‌مه باشترین نمونه‌یه بۆ هه‌مو زاڵمان و سته‌مكاران".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه "پێویسته به‌رپرسان له هه‌رێم پێداچونه‌وه به خۆیان و شكستی حوكمڕانییاندا بكه‌ن، پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم فریای خۆیان بكه‌ون".
راشیگه‌یاند كه "به‌رپرسانی هه‌رێم باش بن و خه‌ڵك دڵخۆش بن، ئێمه به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین، خراپ بن ئێمه له‌گه‌ڵیاندا نابین".
وتیشی "پێویسته كورد یه‌كگرتو بێت و په‌رته‌وازه‌یی زیانی زۆرمان لێده‌دات، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن شاره‌كانی هه‌رێم رقیان له یه‌كتر بێت و هاوڵاتیان متمانه‌یان به حوكمڕانی هه‌رێم نه‌ماوه".
له به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا شاسوار عه‌بدولواحید وتی"پارتی و یه‌كێتی خۆیان ده‌ڵێن داهاتی ناوخۆمان ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام نایانه‌وێت داهاتی ناوخۆ بۆ موچه به‌كاربهێنن. تا ئێستا كه‌س نازانێت نه‌وتی هه‌رێم چۆن ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی چه‌نده و چی لێدێت. كه‌س نازانێت داهاتی ناوخۆ چه‌نده، داهاتی نه‌وت چه‌نده، داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل و مه‌رزه‌كان چه‌نده. پاری و یه‌كێتی نه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكده‌كه‌ون نه داهاتی ناوخۆش به‌كارده‌هێنن بۆ موچه خۆران و خاڵی لاواز و بیانویان داوه‌ته ده‌ستی به‌غدا".
"ئه‌گه‌ر حوكمڕانی داهاتو جیاواز بێت له حوكمڕانی كابینه‌كانی پێش‌و و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت و بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین، به‌ڵێ ده‌چینه حكومه‌ت كه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت، به‌ڵام بزانین كه ده‌سه‌ڵاتمان نابێت و وه‌زاره‌ته‌كه‌شت له‌سه‌ر تاپۆ بكه‌ن كه تۆ یاسای بودجه و پاره‌ت نه‌بێت و وه‌زیره‌كه‌ت پاره‌ی پێنه‌بێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، وه‌زیرمان بۆ چییه".( سه‌رۆكی جوڵانەوەی نه‌وه‌ی نوێ وای وت).
شاسوار عەبدوڵواحید وتیشی "كورد له‌به‌رده‌م قۆناغێكی چاره‌نوسسازدایه به‌تایبه‌ت له‌م چوار ساڵه‌ی داهاتودا به‌تایبه‌تی له چوار ساڵی ئیداره‌ی تره‌مپدا له‌م ناوچه‌یه زۆرشت ده‌گۆڕێت. كورد ئه‌گه‌ر خۆی بۆ ئاماده نه‌كات، ره‌نگه زۆر شتی باشی له‌ده‌ست بچێت و خۆی بۆ ئاماده بكات ره‌نگه زۆرشتی باشی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت. بۆیه پێمانوایه ئه‌گه‌ر حوكمڕانییه‌كی به‌هێز هه‌بێت و شتێكی جیاوازمان هه‌بێت به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه ده‌چینه حكومه‌ت كه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بو دێینه ده‌ره‌وه و دوای سه‌ری ساڵ ده‌رگای گفتوگۆ داده‌خه‌ین".
دوپاتیشیكرده‌وه كه "ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت موچه رێكبخه‌ینه‌وه و خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین. حوكمڕانی بگۆڕین. بتوانین خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی رێكده‌كه‌وین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت. خه‌ونی نه‌وه‌ی نوێ خزمه‌تكردنی شاره‌كانی هه‌رێم و هاوڵاتیانه بێ جیاوازی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "نه‌وه‌ی نوێ له خوا و له خه‌ڵك نزیكه، نه له پارتی نه له یه‌كێتی نزیك نین، هه‌ركامیان رازی بن به پرۆژه‌كه‌مان ئاماده‌ین حكومه‌تیان له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌ین.نه‌وه‌ی نوێ بچێته حكومه‌ت و نه‌توانێت خزمه‌تی هاوڵاتیان بكرێت، ده‌ست له‌كار ده‌كێشینه‌وه".
ئەوەشی خستەڕو"سه‌ره‌ڕای ناردنی نزیكه‌ی سه‌دا ٩٠ی پاره‌ی موچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچو ئاماده نییه دابه‌شی بكات".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكراشیكرد كه "بزانین موچه باش نابێت و خزمه‌تی هاوڵاتیان ناكرێت، ئۆپۆزسیۆنبونی خۆمان راده‌گه‌یه‌نینه‌وه".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكراشیكرد كه "بزانین موچه باش نابێت و خزمه‌تی هاوڵاتیان ناكرێت، ئۆپۆزسیۆنبونی خۆمان راده‌گه‌یه‌نینه‌وه".
