نوێترین

recent

09/11/2024

سەرچاوەی نەخۆشییەکەی شارەزوور ئاشکراکرا.


 
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، دەشڵێت" هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێراب بووە بە ئاوی خواردنەوە، هەروەها رێژەیەکی کەمیش کلۆر لە ئاوەکەدا هەبووە".

ئەمڕۆ شەممە ٩ی تشرینی دووەم د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێراب بووە بە ئاوی خواردنەوە، هەروەها رێژەیەکی کەمیش کلۆر لە ئاوەکەدا هەبووە".
وتیشی"کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و ڕشانەوە دوو هەزار و ٩٦٠ حاڵەت بووە و هەموویان چارەسەریان پێویست بووە، لەئێستادا تەندروستییان باشە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانە ماون".
ڕاشیگەیاند"داوادەکەین هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە، هەروەها هەر کەسێک تووشی سکچوون و ڕشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر".
بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی پیسبوونی ئاو لەناوچەکە نزیکەی (٣٠٠٠) هەزار هاووڵاتی بەمەبەستی چارەسەر سەردانی (نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ) لەقەزای شارەزووریان کردوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085