ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، 95ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو كراون.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند، 95ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو كراون و رێژه‌یه‌كی زۆر له كارتی ده‌نگدان دابه‌ش كراون و لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین له‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه، بڕۆن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌شداریی بكه‌ن، چونكه بی ئه‌و كارته هیچ ده‌نگدرێك ناتوانێ ده‌نگ بدات.
گوتیشی، كۆمسیۆن له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها كۆمسیۆن بانگێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه و هه‌روه‌ها تا ئێستا 9 كونسوڵخانه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه چاودێری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن.
سه‌رۆكی كۆمسیۆن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر، له ڕووی چۆنیه‌تییه‌وه، چونكه كارتی بایۆمه‌تری وجۆره‌ها ئامێری زیره‌ك و كامێرای چاودێری به‌كار دێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌زویر ناكرێ و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته گواهیده‌رێك و به‌ڵگه‌یه‌ك كه كۆمسیۆن به‌وپه‌ڕێ شه‌فافیه‌ت و پیشه‌یانه‌وه كاره‌كانی ده‌كات.
