مەسرور بارزانی هەڕەشەی شاربەدەر کردنی نەیارەکانیان دەکات
ئەمڕۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە قەزای سۆران، مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی لە پەیامێکی هەڕەشەدا بۆ نەیارەکانی خۆی و حزبەکەی ڕایگەیاند، یان خۆتان چاک بکەن یان بار بکەن و بڕۆن و ئەم وڵاتە جێبهێڵن.
هەر لەو پەیامە هەڕەشە ئامێزەدا وتیشی، ئەگەر ناڕۆن و هەر بەردەوام دەبن لەسەر دژایەتی کردن، ئەوا بەزۆر شاربەدرتان دەکەین.
جێی ئاماژەیە، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەرفەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەدهەم بارزانی دەکرێت بۆ زێدی خۆی و ئەوەش وایکردووە مەسعود بارزانی دەستور و یاسایی عێراق پێشێل بکات.
