هەشت نٶ دێـــڕ
محەمەد نوری
كێشەكە پارتی خۆیەتی نەك بەرامبەر.چۆن؟
لەگەڵ برایم ئەحمەد ناگونجێ ،دواتر لەگەڵ مام جەلال ،دواتر نەوشیروان مستەفا و دەرگای پەرلەمانی بۆ دادەخات، دواتر دەكەوێتە بەرەی دژە بەرهەم ساڵحەوە،لەگەڵ قوباد تاڵەبانی كە هێمنانە هەنگاو وسیاسەت دەكات هەوڵدەدات تەواو پەراوێزی بكات. ئێ دواجار كەسێكی بۆ قوت دەبێتەوە كە ناوی بافڵە.
ئەم هەڵبژاردنە ،كێبڕكی نیوان یەكێتی وپارتییە ،تایبەت تر نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی ومەسرور بارزانییە.
جگە لەم دیمەنە وێنەیەكی تر هەڵناگرێت هەڵبژاردنی ئەمجارە.
پارتی كە دەڵێت داهاتی سلێمانیم دەوێت راستییەكەی ئەوەیە:
پارتی داهاتی سلێمانی دەوێت بۆیە خۆی چۆنی بوێت تەوزیعی بكات .كەدەڵێت هێزی پێشمەرگە بایەك بگرێتەوە واتا تۆ هێز وپارە هەموو شتێكم تەسلیم بكە ، دوای چۆن بەشی بكەم و چۆن هێز دروستبكەمەوە تۆ پەیوەندیت پێوەنەبێت.(ئەمەشەراكەت نییە ،گەورەیی وبچوكییە).
هێزەكانی دەرەوەی یەكێتی وپارتی لەم هەڵبژاردنە بوون بە ژێردورشم وبانگەشەی ئەو دووحزبەوە. وا ونبوون گران دەدۆزرێنەوە.
گریمان هەڵبژاردن دەكرێت كۆستی گەورە دروست نابێت ،ئایا ئەنجامەكانی قبوڵدەكرێت؟ئەمە خاڵی سەرەكییە؟
لە ختابەكەی كەلاردا لەبانگەشەی هەڵبژاردن بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی :پەیامم گەیاندوە بەكاك مەسعود وتمە دەستت ماچ دەكەم بارێكبكەوین،ئێ كەتۆ بێ منەت بی،پەرچەكرداری بەرامبەر زمانی توند وشەڕی قورستر دەبێت.
دانوستان بیبە و بێنەیە.
بەم هەناسەی كاركردن وگوتاری پەرچەكردارەوە بەرەی گەل ناتوانێت ژمارەی سێیەم لە نەوەی نوێ وەربگرێت.
بەبلوسی قۆڵ درێژەوە دەچین بۆ دەنگدان ،بەڵام لەگەڵ هاتنەوەی تشێرت رەنگە حكومەت تەشكیل بكرێتەوە.
