بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست شارپرێس کەوتوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زنجیرەیەك بڕیاری نێوخۆیی داوە، لەپێناو ڕێگریکردن لەپەیوەندیکردنی بەرپرسەکانی، بەلایەنە سیاسییەکانی دیکەوە.
شارپرێس زانیویەتی، یەکێتیی بڕیاریداوە هەر بەرپرسێکی، پەیوەندیی بەلایەنێکی سیاسی دیکەوە بکاتو سەنگەر بگوازێتەوە، ئەوا بەیەک ملیار دینار سزا دەدرێت، ئەم بڕیارە بۆ بەرپرسانی باڵای حزبەکەیە لەسەرکردایەتی بۆ سەرەوە.
هاوکات زانیارییهكان باس لهوهشدهكهن، هەر بەرپرسێکی دیکەش دەگرێتەوە کە بەرپرسیارێتی گرنگی لەناو یهكێتیى نیشتمانى كوردستاندا هەبێت.
لەبڕیارەکانی یەکێتیدا هاتوە، "هەر کەسێك زانیارییە تایبەتییەکانی ئەو حزبە بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی حزبەکەی، جا بۆ میدیاکان بێت یاخود بۆ لایەنی سیاسیی دیکە، ئەوا بەپێبژاردنی 500 ملیۆن دینار سزا دەدرێت".
بە گوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، سەرجەم بەرپرسانی یەکێتیی بۆ ئەو بڕیارانە بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە.
