نوێترین

recent

14/09/2024

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە..

 


مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.

دەقی پەیامەكە:

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی گەرم لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، هیوادارین هاتنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر وخۆشی و بەرقەرابوونی ئارامی زیاتر و ئاشتەوایی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

Picsart-24-02-23-21-31-09-085