
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نیازه تاوتوێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به موچه‌ی ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی بكات، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو موچه‌كانیان زیاد ده‌كات و مافی خانه‌نشینییان مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان له ڕۆژانی داهاتودا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات، كه به یه‌كێك له یاسا گرنگه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داده‌نرێت و خزمه‌ت به توێژێكی به‌رفراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات".
یاساكه كار له‌سه‌ر زیادكردنی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌فسه‌ران و ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یاساكه كار له‌سه‌ر زیادكردنی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌فسه‌ران و ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، به زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی مافی خانه‌نشینییان".
موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زۆر كه‌مه
ڕونیشیكرده‌وه، "موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زۆر كه‌مه، هه‌ربۆیه ئه‌و ته‌رخانكردنانه به‌شێوه‌یه‌ك بۆ موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی زیاد ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌دا بگونجێت، هاوكات دیاریكردنی ته‌مه‌نی خزمه‌ت و خانه‌نشینی".
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ڕه‌شنوسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی "یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ" ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراوه.
له نوسراوه‌كه‌دا، خشته‌ی نوێی موچه‌ی هه‌ر پله و پایه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ دیاریكراوه موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌فسه‌رێك كه پله‌ی لیوای هه‌یه به‌رب
ه‌ستی دو ملیۆن و 100 هه‌زار دینار تێده‌په‌ڕێنێت، له كاتێكدا موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ پۆلیسێك له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا 514 هه‌زار دینار ده‌بێت.