نوێترین

recent

12/09/2024

کۆمیسیون"ئەگەری دواخستنی بانگهێشتەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

 


بەرپرسێكی كۆمسیۆن رای گەیاند، تا ئێستە لەلایەن لیژنەی سەرپەشتی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی فەرمی كاتی بانگەشە پەسند نەكراوە، هۆكارەكەشی بۆ تەواونەبوونی وردبینی لەناوی كاندیدان دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی ئەیلوول، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری یاسا و ڕێكخستنە گشتییەكان ئازادە، ئەوەیش بەگوێرەی یاسا، كۆمسیۆن بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان.

زیاتر گوتی، وردبینی بۆ ناوی كاندیدەكان خەریكە تەواو دەبێت، بەڵام  وردبینی تەواوی بەربژێرەكان تەواو نەكرێت، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیاری وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرناكات. 

روونی كردەوە، هەر كەس و لایەنێك پێشێلكاری بكات، سزا دەدرێت و لیژنەیەكی تایبەتیش بۆ ئەو مەبەستە پیكهێنراوە، سزاكانیش بەشێكی مادین تا دوورخستنەوەی كاندید دەگرێتەوە.

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانی و كاندیدی تاك، كێبەركێی مسۆگەركردنی 100 كورسیی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085