
- کوشتنی دوو برا بە ناحەقی لە سەر زەوی هەولێری نوێ . لە ساڵی ٢٠١٣ ئەو زەوییە لە لاییەن ئەم برایانا هاتە کرین لە کاک ( دلۆڤان بارزانی ) کە دەکاتە برای کاک( نیچیرڤان بارزانی) بە بری ( ٧ ) ملیون دۆلار – کە جی پێش ئەوەی کابینە بگۆردرێت لە ساڵی ٢٠١٨ – رەوان بارزانی لە گەڵ هەر ییەک لە دکتۆر نوری سنجاری و نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی ئەو کات دووبارە ئەم زەوییە فرۆشرا بە ( ٣٠ ) ملیون دۆلار کریارەکانیش ( حاجی چۆلی ) ، ( یوسف گەردی) ، ( نەزهەت ئەتروشی ) ، ( شێخ سیراج خەیلانی ) ، ( شێخ معین خەیلانی ) . لە هەمان کاتدا تەهدید ئەم دوو برایانە دەکرا بە ناوی (رەوان بارزانی ) ئەگەر بێت و بێنە سەر ئەم زەوییە دفن و کفن دەکرێن ... دوا جاریش پێش رووداوەکە بە یەک کاتژمێر بە ناوی ئاسایشی گشتی لە لاییەنی ( عوزێر خەیلانی ) لە حەرەکاتی ئاسایشی گشتی و ( مەناف ) و ( سەید طه ) لە ئاسایشی گشتی بە ناوی ( عسمەت ئەرگوشی ) بانگ کران بۆ سەر زەوییەکە کە لەوێ هەردوو برا بریندار دەکرێن پاشان بە برینداری دەکوژن لە گەل بریندار کردنی دوو هاوڵاتی سڤیل – کە چی بە ٣٥ کەسی جەکداری جەتە ئەم کارەیان کرد. پاش ئەم روداوەش کە چی ( صباح مورتكه ) ئەمر لە سیداد بارزانی دەکات کە نابێت ئەم چەکدارانە ئەزییەت بدرێن هەر وەک دیار تا ئیستا هیچ لە تاوانبارەکانی سەرەکی نەگیراون