
كه‌متر له‌سی رۆژ ماوه بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ، ئه‌و پۆسته‌ی جگه له‌وه‌ی سێ نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك چاویان له‌به‌ده‌ستهێنانێتی له‌هه‌مان كاتیش‌دا ووڵاتانی ئیقلیمی و جیهانیش زوومیان كردۆته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ لیستێك 50 + 1 نه‌هێناوه له‌هه‌مان كاتیش‌دا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕگه‌یه‌كی بۆ زیاد كراوه كه‌ده‌بێت به رازیبوونی هه‌موان پێكهاته‌ی نوێ ی ئیداره‌ی كه‌ركوك دابنرێت بۆیه تاوه‌كو ئێستا پێكهێنانی ئیداره‌ی ناوخۆیی له‌دایك نه‌بووه .
چه‌ندین سیناریۆ بۆپێكهێنانی ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌به‌رده‌ستدان به‌ڵام بابه‌تی رۆژ له‌ئێستادا پارتی چیده‌كات وچۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سێ بژارده له‌به‌رده‌م پارتیدا هه‌یه ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ رۆژدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت :
بژارده‌ی یه‌كه‌م :-
ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێته هه‌شت كورسی و پێویستیان به‌یه‌ك ده‌نگی دیكه ده‌بێت تاوه‌كو ئیداره‌كه له‌نێو خۆیان دابه‌ش بكه‌ن ،ئه‌م بژارده‌یه دڵخوازترین بژارده‌ی شه‌قامی كوردانی كه‌ركوكه چوونكه هه‌موان به‌یه‌ك ده‌نگ داوا ده‌كه‌ن كێشه و گیروگرفته‌كانی هه‌رێم مه‌هێننه كه‌ركوك لێره كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی پێش حیزبایه‌تی بخه‌ن له‌م بژارده‌یه‌دا پارتی ده‌توانێت له‌بری پێدانی پۆستی پارێزگار به یه‌كێتی چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی گرنگی فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك وه‌ربگرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌شه‌قامی كه‌ركوكیه‌كان بڵێت ئه‌وه‌تا ئێمه له‌گه‌ڵتانین و له‌رێبازی كوردایه‌تی لامان نه‌داوه .
بژارده‌ی دووه‌م :
رێكه‌وتنێتی له‌گه‌ڵ توركمان و به‌شێك له‌عه‌ره‌به‌كانه ئه‌م بژارده‌یه له‌ئێستادا و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زاری ئه‌رشه‌د ساڵحی بڵاوكرایه‌وه نزیكترینه له‌جبێبه‌جێكردن ئه‌م بژارده‌یه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێكردنی قورسه چوونكه كه‌ركوك به‌قه‌ڵای سه‌وزی یه‌كێتی ناسراوه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته پیاڵایه‌كی ژه‌هر ئه‌گه‌ر پارتی بیخواته‌وه ئه‌وا مه‌رگی خۆی له‌كه‌ركوك ڕاده‌گه‌یه‌نێت چوونكه كوردایه‌تی له‌كه‌ركوك له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه‌یه‌وه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئاوتكردنی یه‌كێتی له‌هه‌ر شوێنێكی دیكه بكرێت ئه‌وا له‌كه‌ركوك خه‌ون و خه‌یاڵه ، پارتی ده‌بێت بیربكاته‌وه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌كوردستان هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ دروستكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش پێویستی به‌یه‌كێتی ده‌بێت بۆیه ده‌بێت تێروانینی بۆ بابه‌ته‌كان دوور مه‌ودابێت چوونكه ئاسان نیه یه‌كێتی له‌كه‌ركوك ئاوتبكرێت و سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی یه‌كێتیش بێت وله‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵت دابنیشێت .
بژارده‌ی سێ یه‌م :-
له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی هیچ بژارده‌یه‌ك له‌وانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه پارتی ده‌توانێت به‌بێ زیان له‌م بابه‌ته ده‌ربچێت ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌شداریكردنی له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری هیچ لایه‌ك بكات به‌ڵكو رێگای ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵبژێرێت له‌م بژارده‌یه‌دا پارتی ده‌توانێت خۆی له‌رێكه‌وتن دژ به‌یه‌كێتی به‌دووربگرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ دژه‌كانی كوردی كه‌ركوكیش دانه‌نیشێت به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانێت خۆی له‌بڕیارێك به‌دووربگرێت كه‌حه‌تمه‌ن له‌داهاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌نگی ئه‌م حیزبه ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان چوونكه كه‌ركوكیه‌كان راسته دڵیان پاكه به‌ڵام بێ عه‌قڵ نین ده‌زانن كێ ده‌ستی راكان سه‌عید ده‌گرێت وله‌پۆسته‌كه‌ی ده‌یهێڵێته‌وه و كێش هه‌وڵی لابردنی ده‌دات .
ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د /كه‌ركوك