نوێترین

recent

23/07/2024

کێشیەکی دیکەی سەربازی وئەمنی بەرۆکی هەرێم ئەگرێت.

 


لە نوێترین لێدوانیدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند " دوای لیبیا و ئازەربایجان و نیجەر.. ئەردۆغان بەکرێگیراوانی سوریای کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی شانبەشانی خۆی لە چیاکانی کوردستانی عێراق شەڕ بکەن".

سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە" دەسەڵاتدارانی تورکیا سەدان چەکداری ناچارکردووە وەک بەکرێگیراو لە چیاکانی کوردستانی عێراق دژی "پارتی کرێکارانی کوردستان” شەڕ بکەن، ناردنی ئەم چەکدارانە بۆ ئەوەی لەوێ شەڕ بکەن لە بەرامبەر پێدانی بڕێک پارە، ئەمەش بە سود وەرگرتن لە بارودۆخی سەختی ژیان و ئاستی کەمی مووچە کە لەلایەن فراکسیۆنەکانی "سوپای نیشتمانی”ەوە بۆ چەکدارانە  دابین دەکرێت".

بەپێی روانگەی سوری ئەو چەکدارانە بەکردار بە بەشداری چالاکانە لەو شەڕە قورسانەدا دەکەن لە چیاکانی کوردستانی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکیان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستگیرکراون.

" تا ئێستا ژمارەی ئەو چەکدارانەی نێردراون بۆ چیاکانی کوردستان ٤٠٠ چەکدارن و مانگانەی هەر یەکێکیان لە نێوان ٢٥٠٠ دۆلار تا ٣٠٠٠ دۆلاردایە.( روانگەی سوری وا دەڵێت ).

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لە دیارترین کوتلە بەشداربووەکاندا، "فیرقەی حەمزە”، "فیرقەی سوڵتان موراد”، "فیرقەی سوڵتان سلێمان شا” هەن، کە هەمان ئەو کوتلانەن کە لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمانی تورکیا  بەشداری شەڕیان کردووە لە لیبیا و ئازەربایجان و لەم دواییانەشدا لە نەیجەر، ئەوەش لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی تورکیا  بەردەوامن کە سوریاییەکان دەکەنە بەکرێگیراو بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکانی دەرەوەی سنوورەکانی سوریا.

ڕۆژی ٧ی تەمووز، تەرمی چەکدارێکی بەکرێگیراو لە ڕیزەکانی کوتلە لایەنگرەکانی تورکیا لە نیجەرەوە گەیشتە ناوچەی کەمپەکانی کەرەمە لە لادێکانی باکووری ئیدلب، لەو ناوچانەی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی "هەیئەیی تەحریر شام” دوای ئەوەی لە شەڕەکانی ئەو وڵاتەدا کوژرا بوو.

لە مانگی ڕابردوودا ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا شاهیدی حاڵەتێکی ناڕەزایی جەماوەری بوون، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە کۆپییەکیان دەستی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کەوتووە، کە دڕندەیی شەڕەکانی نەیجەر نیشان دەدات و ئەوانی دیکەش، لە ڤیدیۆکەی تریشدا گروپێکی بەکرێگیراوی سوریا شانبەشانی تورکیا و ڕووسیا لە نیجەر شەڕ دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا ئەم زانیاریانە بڵاوناکەتەوەو بە نهێنی هێشتوویەتەوە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085