
به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى موچه‌كانیان، فه‌رمانبه‌رانى كاره‌باى سلێمانى بڕیاریانداوه سبه‌ینێ بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ى موچه‌كانیانه‌وه نییه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراوه، فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى بڕیاریانداوه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كاره‌باى سلێمانى بۆ شارپرێس وتى:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى وا نزیك ده‌بینه‌وه له‌دوو مانگ، موچه‌مان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌شى بۆ چاره‌سه‌رى موچه دراون، هیچ ئه‌نجامێكیان نییه، بۆیه بڕیارمانداوه سبه‌ینێ بایكۆتى ده‌وام بكه‌ین".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه، سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه وه‌كو كاره‌با بزانین، لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غداوه هاتوه‌ته هه‌رێم‌و وردبینى له‌لیستى موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بادا كرا‌و دواتر لیسته‌كان برانه‌وه به‌غدا، ئیتر ئێمه هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌مان نییه، هه‌ر زانیارییه‌كى نوێ هه‌بێت لاى وه‌زاره‌تى داراییه".
بۆ زانینى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با، شارپرێس په‌یوه‌ندیكرد به‌هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام سه‌ربارى چه‌ندینجار په‌یوه‌ندیكردن، وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندبوو، "کێشەى وەزارەتى کارەبا لەسەر 2400 پۆلیسی کارەبا بوەو میلاکیان بۆ سەر وەزارەتى ناوخۆ گوێزراوەتەوەو بەوەش کێشەکە چارەسەرکراوە"، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تى كاره‌با موچه‌ى پێنه‌دراوه.