
ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، دەبێت تێکۆشان لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕیی ڕادیکاڵ بەڕێوەبچێت و دەشڵێت: دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان بکرێنە گۆڕەپانی شەڕ و بەرخودان دژ بە سوپاى تورکیا.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مەدیا خەبەر وتى: تورکیا دەیانەوێت دۆڵی زاپ، دۆڵی دێرەلۆک کە بەشێکە لە زاپ و بە تەواوی هەرێمی مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ لە باشوورەوە بە یەکە زرێپۆشەکانیان گەمارۆ بدەن و بیخەنە دەستی خۆیان، لە لایەکی تریشەوە هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن، هەوڵ دەدەن داوێنەکانی هەرێمی مەتینا وەک شاخی بەهار لە ڕۆژئاوای زاپ بخەنە دەستی خۆیان.
کاڵکان دەشڵێت: بۆ کارەکانی پارتى هیچ شتێکی دیکە نیە بۆ وتن، بەم شێوەیە هەرێمێکی بەرفراوان دەفرۆشێتە تورکیا، پێویستە هەموو کەسێک ئەمەی بەم شێوەیە زانیبێت، ڕای گشتی جیهانی، گەلی باشوورمان، گەلانی عێراق پێویستە ئەمەیان زانیبێت، لە ٣ـی تەموزەوە بەشێوەکەی فەرمی بەڵێی بۆ کردووە ئەمە قبوڵ نەکراوە.
ئەو ئەندامەى کۆمیتەى بەڕێوەبەرى پەکەکە وتیشى: بۆ ئەوەی تێکۆشان دژی ئاکەپە-مەهەپە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببەن و ئەنجامی خوازراو بەدیبهێنن، زۆر پێویستە لەم ڕووەوە لە هەموو ناوچەکانی باکوور و تورکیا شاخ، دەشت و شارەکان بکرێنە گۆڕەپانی شەڕ، دەبێت هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان، هێزەکانی چەپ و سۆسیالیست، تێکۆشانیان ڕادیکاڵتر و کاریگەرتر بکەنەوە، ئەمەش ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا و شەڕڤانان دەبینرێت و پێشەنگایەتی بۆ دەکەن.