نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

02/05/2024

دواى کردنە دەرەوەى هەژمارى من یەکەم بانکى فیدراڵى بۆ تەوتینى موچە دەگاتە هەرێم


خالید عبدالکریم زەنگەنە

دواى ڕێکەوتنە نوێیەکە کە تێدا پارتى ئامادەیە هەرێم بکاتە قوربانیى و هەژمارى منیش لەپرۆسەى تەوتین دوورخرایەوە، یەکەمین بانکى فیدراڵى بۆ تەوتینى موچە لەهەرێمەوە دەستبەکارەکانى دەکات.

بەهۆى ئەوەى بانکى تى بى ئاى تەنها بانکى حکومى سەر بەبانکى ناوەندیی عێراقە لەئێستادا لقەکانى لەهەرێم هەیە سەرەتاى بەبانکى کردنى موچەى هەرێم لەو بانکەوە دەستپێدەکات و لەقۆناغى دووەمیشدا بانکەکانى تر بەشدار دەبن و لەچەند ڕۆژى داهاتوودا شاندێک لەو بانکەوە دەگاتە هەرێم.

کردنە دەرەوەى هەژمارى من لەپرۆسەى تەوتین ئیحراجیەکى گەورە بۆ یەکێتى دروستدەکات، بەو پێیەى لەماوەکانى ڕابردوودا شەڕى سەپاندنى بەسەر فەرمانبەراندا دەکرد بەتایبەتى لەنێو هێزە چەکدارەکان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085