پ.د رەعد رەفعەت
له‌ساڵی 1990 پێش ئه‌وه‌ی صدام حسین بڕیاری كۆتایی بدات له‌سه‌ر داگیركردنی كوێت، ده‌نێرێ به‌دوای سه‌فیری ئه‌مریكا له‌به‌غدا كه ئه‌و كات ئه‌پرێل گلاسپی بوو. صدام حسین بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی نێوان عێڕاق وكوێت پرسیاری لهگلاسپی كرد وئه‌ویش وه‌ڵامی صدامی به‌و شێوه‌یه دایه‌وه: ئێمه هیچ رایهكمان نیه له‌سه‌ر ململانێیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان. بۆ نمونه رامان نیه له‌سه‌ر كێشه سنوریهكانت له‌گه‌ڵ كوێت.
صدام حسین ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی بهگڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا تێگه‌یشت بۆ داگیركردنی كوێت ودواتر هه‌موان ئه‌نجامی ئه‌و نه‌زانیه‌ی صدامی دیت كهپهتی سێداره‌ی له‌مل كرا.
ئێستاش ئه‌و لێدوانانه‌ی مالیكی وهادی عامری ومحمد شیاع سودانی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا هه‌مان تێگه‌یشتنیان بۆ پارتی دروستكردوه گوایه: عێڕاق بابه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردن به‌كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی هه‌رێم ده‌بینی وده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن. سودانی به‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گوتبو: هه‌ڵبژاردن به‌كۆده‌نگی سیاسی وبه‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان بێت.
ئێستا نێچیرڤان بارزانی ئه‌م ده‌سته‌واژانه بهگڵۆپی سه‌وز به‌غدا تێگه‌یشتوه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ودوای ده‌رچونی مه‌رسومه‌كه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینێ چه‌ند به‌زیان بۆ خۆی وحزبه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێموایه هیچ رێگایه‌ك له‌به‌رده‌م پارتی نه‌ماوه جگه له‌ده‌ركردنی مه‌رسومی دواخستنی هه‌ڵبژاردن وهیچ ده‌رچه‌یه‌كیش بۆ پارتی ونێچیرڤان بارزانی نه‌ماوه بۆ نه‌دانی باجی قورسی ئه‌م بڕیاره.