نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

02/05/2024

هۆشداریەک ‏لە ‏دەستەی ‏مافی ‏مرۆڤەوە ‏


(لەسەر بابەتی پیشاندانی منداڵانی خانەی بێ سەرپەرشتان لەهەندێ کەناڵ و بەکارهێنانی ماڵە هەژارەکان بۆ بابەتی ڕیکلام و پیشاندانیان لەکەناڵ و بەرنامەکان بێ ڕەچاو کردنی لایەنی کۆمەڵایەتی وسایکۆلۆژی و مرۆییان دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی دەکات )
بۆ بەرژەوەندی مافی گشتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ سێ پرسی گرنگ نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆو داواکاری گشتی دەکات و داوای گرتنە بەری رێکاری یاسایی دەکات.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
لەچوارچێوەی کارەکانی دەستە بۆ بەرژەوەندی مافی گشتی هاوڵاتیان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردوە بۆ ڕێگری کردن لە وێنەگرتن و پیشاندانی تاکەکانی ئەو ماڵە هەژارانەی کە هەندێ کەناڵ و کەس بەناوی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بانگەشەیان بۆ دەکەن و ڕەچاوی لایەنی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ئەو خێزانانە ناکەن و جۆرێکە لە شکاندنی تاکەکانی کۆمەڵگەو پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە ، هەروەها لەنوسراوەکەی دەستە لەخاڵێکی تر داوای کردوە داواکاری گشتی بەهەماهەنگی وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەناڵانەی لەکاتی دیدارو بەرنامەکاندا کە سەردانی خانەکانی بێ سەرپەرشتان و چاکسازیەکان دەکەن دەم و چاوی منداڵەکان پیشان دەدەن کە ئەوەش پێچەوانەی ڕێکەوتنامەی پاراستنی مافەکانی منداڵان و پێچەوانەی ڕینماییەکانی خودی ئەو شوێنانەشەو کاریگەری بۆ داهاتوو ئەو منداڵانە دەبێت.
لە هەنگاوێکی تری دەستەکەمان بەنوسراوی فەڕمی داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردوە بەدوا داچون بکەن بۆ بابەتی بڵاوبونەوەی ئامێرێک بەناوی (GPS) کە ئامێرێکی بچوکی ئەلیکتڕۆنیەو زیاتر بۆ ئاشکراکردنی شوێن و کاری ئەمنی بەکاردێ ، بەڵام ئامێرەکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی بۆ دەکرێ و بە ئۆنڵاین کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێ و بەپێی بەدوا داچونەکانی دەستەو زانیاریەکانی بەردەستمان دەرکەوتوە ئەو ئامێرە کێشەی بۆ خەڵکانێک و چەندان خێزان دروست کردوەو لە ئێستادا بۆ مەبەستی جاسوسی بەکاردێ کە ئەوەش ڕێگە پێ نەدراوەو کاریگەری بۆ سەر ئاسایشی خێزان و کۆمەڵ دەبێت.
بۆیە کاری بەدواداچون و چاودێری پێویست و پارێزگاری کردن لە هاوڵاتیان کاری دەزگا ئەمنیە فەڕمیەکانە نەوەک ڕێگاو شێوازی تر.
بۆیە دەستە داوای بەدوا داچون و گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی کردوە بۆ ئەو مەبەستە لە پێناو سەقامگیری کۆمەڵایەتی.

ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
Picsart-24-02-23-21-31-09-085