نوێترین

recent

06/05/2024

چۆن شیعەکان پەرداخە ژەهرەکەیان بەمەسرور بارزانى نۆشى..؟ ‏

خالید عبدالکریم زەنگەنە

سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ ئێران ڕۆتینیە و تەنها مەلەف گۆڕینەوەیە، نابێتە فریادڕەس بۆ دۆخى خراپى حزبەکانى دەسەڵات بەتایبەتى پارتى کە ترس لەهەڵبژاردن ئارامى لێبڕیووە، لەلایەکى تریشەوە، تاران دەزانێت ناوبراو بڕیار بەدەست نیە و دووەمیش هێندە ئاسان نیە بەدەستوەردانى وڵاتێک بارى لارى ئەم حزبانەى دەسەڵات ڕاسببێتەوە.
بەپێى زانیارییەکان پێش ئەوەى بڕوات بۆ تاران، باڵى مەسرور بارزانى بەنێچرڤانى وتووە، گەر مەروسومیش بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەکە دەربکەێت ئێمە پابەندى هەڵبژاردن نابین تا داواکارییەکان لەکۆمسیۆنەوە جێبەجێ نەکرێن، واتا باڵى مەسرور بارزانى دەیەوێت خۆى چارەنوسەکە یەکلایى بکاتەوە، دووەمییان لەسەردانەکەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا شیعەکانى بەغا بەنێچیرڤان بارزانیان وتووە، ئێمە لێکەوتەى دواخستنى هەڵبژاردنەکە ناگرینە ئەستۆ، واتا خۆتان ئەو دەستپێشخەرییە بکەن.

ئەمڕۆش مەسرور بارزانى داواکەى خستە بەردەم دادگاى فیدراڵى و چاوەڕوانە بەفەرمانێک ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە ڕابگرێت ، بەوەش شیعەکان چەند ئامانجێکى گەورە دەپێکن، بەبارزانیەکان دەڵێن، گەڕانەوەتان بۆ بەردەم ئەو دادگایە کە تانە و تەشەرى لێدەدەن و بەدادگاى بەعس ناوى دەبەن، هەر دەبێت بێنەوە بەردەمى..! خاڵێکى تریش ئەوەیە کە ئەو دادگایە هەر بڕیارێک بدات پارتى ناتوانێت جارێکى تر بکاتە هاتووهاوار، کەپێدەچێت بڕیارێکى هاوسەنگ بدات و پێکهاتەکان هاوشێوەى عێراق لێبکات و لەبڕیارەکانى پێشووشى پاشگەزنەبێتەوە و پارتیش ناچاربکرێت ملى بۆ کەچبکات، ئەمە دواى ئەوەى پارتى بۆى دەرکەوت، ناتوانێت نەپرۆسەکە تێبکدات، نە بایکۆت بکات..! نەبەئاسانى دانیشتێت بەدیار مەرگى خۆیەوە..! بۆیە دواپەلە قاژەى کرد.

مەسرور بارزانى لەترسى تۆڵەى خەڵک پەناى بردە بەر دادگاى فیدراڵى، ئەو خەڵکەى کە لەماوەکانى ڕابردوودا لەلایەن دادگاکەوە مافێکى سەرەتاییان بۆ گەڕایەوە کە موچەکانیانە..! دواى ئەوەى مەسرور بارزانى و جێگرەکەى ئامادە نەبون مافەکەیان بدەنێ.
نالی یش دەڵێت:
لەلای من چەندە مەغروره
لەكن ئەو چەندە مەجبوورە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085