
دادگای (ثورة) نەبوو، رادیۆ بوو!
هۆشیار عەبدوڵڵا :
ئەو دادگایەی کە مەسعود بارزانی بە دادگای (ثورة)ی بەعس ناوی دەبرد، مەسروری کوڕی پەنای بۆ برد و لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمار کرد!
ئێستاش پەنای بۆ دەبەن!
هەن ئەمە بە سیاسەت و واقعبینی تەفیسر دەکەن، بەڵام ڕاستیەکە شتێکی ترە و فڕی بەسەر سیاسەت و واقعبینیەوە نییە بەڵکو ئەگەر یەک مانای هەبێت بریتییە لە غیابی حیکمەت و دانایی!
کاتێک بە نەفەسێکی حزبی سەنگەر لە دامەزراوەیەکی گەورەی دەستوری وەک دادگای فیدڕالیی دەگریت، زیرەکی زۆر ناوێ بۆ ئەوەی بزانی عاقیبەتەکەی چییە؟!
ئێستا دەبێت هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە لە سەرۆکی پارتی بپرسێ؛
بێ زەحمەت ئەگەر دادگای فیدڕاڵیی دادگای ثەورەی بەعسە، کاک مەسروری کوڕت چۆن سکاڵای لێ تۆمار ئەکا!
ئەگەریش لە بەیاننامەکەی ڕابردوو پەشیمانیت، لانیکەم بڵێ ؛
بابە دادگای (ثورة) نەبوو، قسەکەی من رادیۆ بوو!