نوێترین

recent

07/04/2024

نێچیرڤان بارزانی: ھیوادارین سەرجەم لایەنەکان بگەنە قەناعەت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

 

سەرۆکی ھەرێم دەڵێت: ئەوەی لە ئەستۆماندا بووە لە دەستنیشانکردنی رۆژی ھەڵبژاردن کردومانە و ھیوادارین سەرجەم لایەنەکان پێکەوە بگەنە قەناعەت کە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و دواتریش لەگەڵ کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باسیان لە دۆسیەکانی ھەرێم و بەغداد، ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان و سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کردووە.

دەربارەی ھەڵبژاردنی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی وتی، "وەک سەرۆکایەتیی ھەرێم ئەوەی لە ئەستۆیاندا بووە لە دەستنیشانکردنی رۆژی ئەنجامدانی کردویانە، ھیوادارن لایەنەکان ھەموویان پێکەوە بگەنە قەناعەت کە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت".

سەبارەت بە چارەسەری گرفتی مووچەش، سەرۆکی ھەرێم ھیوایخواست دۆسیەی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەرببێت و چیتر نەبێتە ھەواڵ و وتی، "مووچە مافێکی سروشتیی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە" و دووپاتیکردەوە، "بەغداد دەبێت مووچەی ھەرێمی کوردستان زەمانەت بکات".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085