نوێترین

recent

06/04/2024

پارتی ‏: ‏ئەگەر ‏هەڵبژاردن ‏دوابخرێت ‏دەستبەرداری ‏مەرجەکانمان ‏دەبین


ئەمشەو، ماڵپەڕی بغداد الیوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە ئەمشەو بەڕێوەدەچێت، داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی چوار مانگ دوابخرێت.

سەرۆکی هەرێم داوا لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە دەکات دانوستان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوابخرێت.

نێچیرڤان بارزانی بەڵێن دەدات کە ئەگەر بە داواکەی رازی بن و هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەوا ئەوات پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ هیچ پێشمەرجێک بەشداری هەڵبژاردن دەکات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085