سبەی یەکێتی تاوتوێی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بڕیارە سبەی پێنج شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند" سبەی پێنج شەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
وتیشی، لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کردووە و دەیەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوەبچێت.