نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

15/04/2024

هەواڵی ‏دڵخۆشکەر ‏لە ‏بارەی ‏دامەزراندنی ‏ئەم ‏کەسانەوە ‏دەدرێت


رێبوار ئەورەحمان - پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان لەکاتی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن، لەگەڵ نوێنەری سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێم (دانیشتووی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان) سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵیمان کرد.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دکتۆر مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی یەک بە یەک وەڵامی پرسیاری نوێنەری سێ یەکەمەکانی دایەوەو جەختی کردەوە کە مافی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن بۆ هەموو دەرچووە سێ یەکەمەکانی عێراق و هەرێم وەک یەک دەستەبەرکراوە بێ جیاوازی.

دەشڵێت، جەختى لەوەش کردەوە کە ئەوانەی تائێستا کۆدیان وەرنەگرتووە هۆکارەکەی ئەوەیە کە فایلەکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نەکراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085