
خالید عبدالکریم زەنگەنە
بەپێى چەند زانیارییەک، وابڕیارە شاندێکى هەرێم بۆ یەکلایى کردنەوەى چەند پرسێکى تر لەوانە پڕۆژەى "هەژمارى من" بچێتە بەغدا، ئەو شاندە دەیەوێت دوا وەڵامى بەغدا بەزارەکى لەوەزارەتى دارایى عێراقەوە بزانێت و چارەنوسى ئەو پڕۆژەیەش بەلایەکدا بخات و فشاریش دەکات لەلایەن عێراقەوە بۆ بکرێتە پڕۆژەى سەرەکى دابەشکردنى موچە، بەڵام دارایی عێراق ئەمەی ڕەتکردۆتەوە.
بەشێک لەئابوریناسانى عێراق دەڵێن، دەکرێت هەژمارى من بخرێتە ناو پڕۆسەى تەوتینى موچەى فەرمانبەرانەوە و نەک بانکە فیدراڵیەکان بچنە ناو پڕۆژەى هەژمارى من ەوە و ئەوکاتیش بکرێتە ئارەزوومەندانە، ئەمەش قورسە قەبوڵبکرێت بەو پێیەى بانکەکانى تەوتین دیاریکراوە.
دواى گەڕانەوەى شاندەکە گەر بەتەواوى پڕۆژەکە ڕەتکرایەوە، ئەوکات پارتى مەلەفى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان چالاکتر دەکاتەوە و ئەگەرى ئەوەش هەیە لەڕێگەى نێچیرڤان بارزانیەوە نوسراو بۆ دواخستنى پرۆسەکە بکرێت بەڵام تائێستا زۆرینەى شیعەکان بەدواخستنى هەڵبژاردنەکە ڕازى نین.