لێدوانەکە مشتومڕی درووستکردوە
ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر، دەڵێت "لەڕێگەی توێژینەوەکان سەلمێنراوە کە کێشی ڕۆحی مرۆڤ یەک گرامە".
د. محەممەد عەبدولسامی، ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت”نهێنی ڕۆحی مرۆڤ لەوەدایە کە لەنێو جەستەی مرۆڤ دەجووڵێت و دێت ودەڕاوت؛ ئەمەش لەتاقیکردنەوەیەکی فەڕەنسییدا پشتڕاستکراوەتەوە؛ هەر لەم ڕێگەیەوە دەرکەوتووە کێشی ڕۆح تەنیا گرامێکە.”
بەگوێرەی ئاینی ئیسلام؛ جگە لە خودا کەس نهێنییەکانی ڕۆح نازانێت بۆیە قسەکانی ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر، مشتومڕ و دووبەرەکیی خستووەتە نێو خەڵک لە سۆشیاڵ میدیا.
بەشێکی کەم لە خەڵکی لەگەڵ قسەکانیدان بەشێکی دیکە دەڵێن “بەگوێرەی ئاینی ئیسلام هیچ شتێک لەبارەی ڕۆحەوە نازانرێت و دژی قسەکانی وەستاونەتەوە”.
