نوێترین

recent

13/04/2024

زیندانییەک گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی رەخنە دەگرن


زیندانییەک بە ناوی (ئەسعەد شێروانی) لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی هەولێر بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەی ئەحمەدیش رەخنە لە کاربەدەستان دەگرن و دەلێن، "ئەسعەد بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کۆچی دوایی کردوە.

کەسوکاری ئەسعد شێروانی دەڵێن، ئەسعەد بە ئازارەوە کۆچی دواییکرد، ھۆکاری گیانلەدەستدانیشی کەمتەرخەمیی لایەنی پەیوەندیدارە لە وەڵامنەدانەوەی داواکاریی کەسوکاری کۆچکردوو.

کەسوکارەکەی دەیانتوانی بیبەنە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ بکەن
کەسوکاری ئەسعەد ئاماژە بەوەش دەکەن، بە گوێرەی راپۆرتی پزیشکی ئەسعەد شێروانی بەھۆی وەستانی گورچیلەکانی گیانیلەدەستداوە، سەرەڕای ئەوەی کەسوکارەکەی دەیانتوانی بیبەنە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ بکەن.

داواکاری و رەخنەکانیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن
ئەوەشیان خستوەتەڕو، داواکاری و رەخنەکانیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە ئەسعەد سەرەڕای ئەوەی راپۆرتی پزیشکی هەبو و ماوەی سزاکەشی تەواوکردبو رێگە نەدرا رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085